رۆژێک لە ڕۆژان لەوانەیە لە بازاڕ یان شوێنێک، کەسێک هەوڵی داوە شتێکت پێ بفرۆشێت، جا نرخ و جۆری ئەم شتە هەر چیەک بێت لێرە گرنگ نیە، ئەوەی گرنگە تۆ چۆن هەستت کرد و بیرت کردەوە؟
پێم مەڵێ چی بکەم
یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی مرۆڤ بریتیە لە [پێم مەڵێ چیبکەم]. مێشکمان دەیەوێیت خۆمان کۆنترۆڵی ژیانمان و دەوروبەرمان بکەین وە کاتێک ناتوانین ئەوە بکەین توشی قەلەقی و نائومێدی دەبین
بۆیە کاتێک کەسێک دەیەوێت پێمان بڵێت شتێک بکەین یان بڵێین یان بکڕین ئەوا بەرهەڵستیەکی زۆر یان کەم لامان دروست دەبێت و هەست دەکەین هەستی کۆنترۆڵ لەدەست دەدەین
reverse psychology ئەم دیاردەیە ڕۆڵی خۆی هەیە لە ڕیڤێرس سایکۆلۆژی
ڕیڤێرس سایکۆلۆژی
بریتیە لە ڕەفتارێک یان قسەیەک کە تۆ مەبەستت لێیەتی کەسی بەرامبەر ڕێک پێچەوانەکەی بکات. کاتێک بەشێوەیەکی زیرەکانە دەریدەبڕیت ئەوا کەسی بەرامبەر ئەو شتە دەکات کە تۆ دەتەوێ. بێگومان ئەم دیاردەیە بەکارهێنانی باش و خراپی هەیە
:نمونه
لەوانەیە قیاسی تۆ نەمابێت بەڵام بۆت دڵنیا دەبینەوە
ئەگەر پێتباشە ئێستا مەیکڕە، بیرێکی لێبکەوە دواتر قسە دەکەینەوە
ئەم زەویە نرخی زۆر گرانە چونکە دورە لە کێشەکانی وەک ئاو کارەبا …هتد
ئەم بەرهەمە بۆ هەموو کەسێک گونجاوە بەڵام زیاتر ئەو کەسانە سودی لێوەردەگرن کە…هتد
گۆڕینی ڕەفتار یان بیرکردنەوەی خەڵک هەرگیز بە ڕاستەوخۆ ناکرێت