زۆربەمان ڕۆژێک لەڕۆژان لە شوێنێکدا پێویستمان بەوە بووە لە کەسێک بپرسین ناونیشانی شوێنێکمان پێ بڵێت. کاتێک کەسێک بە ڕوونی و بە کورتی پێمان دەڵێت بە کام ئاڕاستەدا بڕۆین دەگەین بە شوێنی مەبەست، زۆر لامان باشترە لە کەسێک کە دونیایەک زانیاریمان پێدەدات کە هەر پێویست ناکات بیزانین، هەرچەندە هەردووکیان ئامانجیان ئەوەیە یارمەتیمان بدەن شوێنی مەبەست بدۆزینەوە. بەڵام هەموو کات نیەت گرنگ نیە، شێوازی گەیاندنی نیەت هەمیشە گرنگە
لە ڕێکلامەکەت هەمیشە سادەیی هەڵبژێرە
بینەر بە دوای شتێکەوەیە یارمەتی بدات ژیانی باشتر ببێت. تۆ بە کەمترین وشە یارمەتیان بدە لەگەیشتن بەم ئامانجەیان
لە نوسینی پۆستێک، ئیمێڵێک، یان نامەیەک
وا دابنێ لێت داواکراوە کە ئاڕاستەی شەقام و شوێنێک بدەیت بە گەشتیارێک، کابرا هەموو شتێکی بیر نامێنێ کە تۆ پێی دەبەخشی بۆیە بە کەمترین وشە پێی بڵێ چیبکات. کاتێک بە سادەیی و بەڕوونی دەنوسیت ئەوا خەڵک زیاتر گوێت لێڕادەگرێت و گرنگی زیاتر بە قسەکانت دەدات