وادابنێ دەچیتە ڕێستۆرانتێک و کاتێک سەیری مێنوەکە دەکەیت یەکەم خواردن دەبینی نرخی ١٥ هەزارە کە تۆ حەزت لێیەتی پاشان خواردنێکی تر دەبینی نرخی ٨ هەزارە کە ئەمەشیان تۆ حەزت لێیەتی. پاش کەمێک لە گەڕان و سوڕان بەناو مێنوەکەدا، لە کۆتاییدا بڕیار دەدەیت یەکێکیان داوا بکەیت. لێرە ئەگەر هاتوو ١٥ هەزارت لا زۆربوو ئەوا ٨ هەزار هەر هیچ نیە و پێت وایە نرخێکی گونجاو دەدەیت بە خواردنەکە
ئەگەر هەمان سیناریۆ دووبارە بکەینەوە بەڵام ئەمجارە یەکەم خواردن کە چاوت دەیبینێ نرخی ٥٠ هەزارە و دووەم خواردن نرخی ٢٥ هەزارە. لەم سیناریۆیەش هەمان شت دوبارە دەبێتەوە. ئەگەر ٥٠هەزارەکەت لا زۆربێ ئەوا بێگومان خواردنە ٢٥ هەزارییەکە وەکو ‘ئەڵماس’ دێتە پێش چاوت
مەبەست لەم نمونانە چیە؟
خەڵک لۆژیک کەمتر بەکاردەهێنێ وەک لەوەی ئێمە بیری لێدەکەینەوە. کاتێک دوو ژمارە نیشانی خەڵک دەدەین، ئەوا مێشکیان دوو ژمارەکە لەگەڵ یەکتر بەروارد دەکات. لە نمونەی ڕێستۆرانتەکە، زۆربەی کات خەڵک نرخەکان بەروارد دەکات بە یەکتری نەک بەو پارەیەی کە مانگانە دەچێتە گیرفانیان. (٥٠ هەزار بۆ خواردنێک زۆرە با ٢٥هەزارییەکە هەڵبژێرم) کە دووبارە ڕوودەدات کاتێک ژمارەکان جیاوازن (١٥ هەزار زۆرە با ٨هەزارییەکە هەڵبژێرم)
هەمان دیاردە ڕوودەدات کاتێک داشکاندن دەخەیتە سەر بەرهەمێک

لە مارکێتینگدا ئەم ستراتیژیە بەکاردێت کاتێک نرخی بەرهەمێکی گرانبەها لە تەنیشت بەرهەمێک کە نرخەکەی کەمترە دادەنرێت بۆ ئەوەی بەرهەمی دووەم هەرزانتر دەرکەوێت