هەستی ئازاری لەدەستدان زۆر بەهێزترە لە هەستی خۆشی بەدەست هێنان

دڵخۆشی و دڵناخۆشی لە ناوەڕۆکدا زۆر جیاوازن کاتێک باسی بەدەستهێنان و لەدەستدان دەکەین. دڵناخۆشی لەدەستدان بەهێزترە لە دڵخۆشی بەدەستهێنان. مێشکی مرۆڤ حەز بە لەدەستدان ناکات تەنانەت لەسەر شتێکی زۆر بێ نرخیش بێت
یەکێک لە تاکتیکەکانی مارکێتینگ بریتیە لە نیشاندانی خەڵک کە چی لەدەست دەدات ئەگەر بەرهەمەکت نەکڕێت
بۆ نمونە
[ئەم ئۆفەرە تاوەکو ٣ ڕۆژ بەردەستە، ئەم داشکاندنە لەدەست مەدە]
لێرەدا من باسی ئۆفەر و داشکاندن ناکەم، بەڵکو دەمەوێت نیشانت بدەم کە خەڵک چۆن بیردەکاتەوە و هەست دەکات کاتێک دەزانێت ئەگەری هەیە شتێک لەدەست بدات و بەدەستی نەهێنێت
چەند نمونەیەک
بزنسێکی ئۆنڵاین: گەیاندنی بەخۆڕایی لەدەست مەدە
کۆمپانیایەکی سۆفتوێر: مەهێڵە داتاکانت ون ببێت
بەرنامەیەکی عەقارات: ئەم زەوییە ٤ کەس ئێستا سەیری دەکەن
مودیرە ئیستیغلالچیەکەت: کاتی خۆی ئەم پۆزیشنە کەسی زۆر زیرەک هاتن بەڵام تۆمان هەڵبژارد (وات لێدەکات مەمنون بی کارەکەت لەدەست نەدەیەت)
بیرۆکە: لەگەڵ مودیرەکەت، هاوڕێکەت، خۆشەویستەکەت، یان هەر کەسێک، ئەمجارە زوو زوو لە قسەکانت ئەمە زیاد بکە [بۆ ئەوەی فڵان شت لەدەست نەدەین] و ئەنجامەکەی ببینە
😉
