,

واز لە هەستی خۆت بێنە کاتێک بۆ بەرامبەر دەنووسیت

ئیمێڵێکت هەیە یان پۆستێک لە سۆشیەڵ میدیا، دەتەوێت هەواڵێک یان داواکارییەک بگەیەنیت، دوو هەلبژاردنت لە پێشە: هەڵبژاردنی یەکەم: باسی هەستت بکەیت بۆ نمونە 'خۆشحاڵین...' بینەر کە ئینتەرنێت بەکاردەهێنێت بە دوای ئەوە نیە خەڵکانی تر هەستیان چۆنە. بینەر دەیەوێ بزانێت چۆن ڕستەیەک یان پارچە نوسینێک ژیانی باشتر دەکات. هەڵبژاردنی دووەم: باسی ئەوەی بکەیت بینەر چی قازانج دەکات بە خوێندنەوەی نوسینەکەت.

سەرەتای ڕستەکانت دەربارەی تۆیە یان ئەو کەسەی دەتەوێ ڕازی بکەیت؟